کوردستانی
ئێران به توندى وەڵامی هێرشەكانی ئەمەریكا دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشانەی كە ئەمەریكا دەیكاتە سەر فڕۆكە گەشتیارییەكانی ئێران مەترسیدارەو بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ماوەیەكە فڕۆكەكانی ئەمەریكا لە فۆڕكە گەشتیارییەكانی ئێران نزیكدەبنەوە و كارێكی مەترسیدار دەكەن، ئەمەریكا بەردەوامە لە كاری تیرۆرستانەی خۆی".
ئەوەشی باسكرد "ئەمەریكا پێچەوانەی هەموو یاسا و مافە نێودەوڵەتییەكانە، نزیكبوونەوەی فڕۆكە شەڕكەرەكانیان لە فڕۆكە گەشتیارییەكانی ئێران هەوڵێكی مەترسیدارەو بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە".
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، فڕۆكەیەكی ئەمەریكی بە شێوەیەكی خێرا لە فڕۆكەیەكی گەشتیاری ئێران لە جۆری ماهان نزیكبووەوە و مەترسیدار لەسەر گەشتیارەكان و فڕۆكە ئێرانییەكە دروستكرد.
ه،ع