کوردستانی

وردەكاری كوشتنی كچەكەی هەولێر ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری كوشتنی كچەكەی هەولێر ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هۆكاری كوشتن و زانیاری تەواو لە بارەی ئەو كچەی كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر كوژرا ئاشكرا نەبووە و بەردەوامین لە لێكۆڵینەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، لە گەڕەكی قەڵای نوێى شاری هەولێر كچێك كوژراوە و باس لەوە دەكرێت ئەو كچە بە شەش فیشەك كوژراوە، بەڵام تا ئێستا پۆلیس ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە و لە لێكۆڵینەوەدایە.

لای خۆیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها ئەوەندە زانیاریمان لە بەردەستدایە كە كچێك لە هەولێر كوژراوە و ئاسەواری فیشەك بە لاشەیەوە هەیە".

وتیشی "لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن تا ئەو كاتەی زانیاری تەواومان دەستدەكەوێت و ئەوەی باس لەوە دەكرێت شەش فیشەك بە جەستەوەیە و لە لایەن براكەی كوژراوە جارێ‌ نازانین و بەردەوامین لە لێكۆڵینەوە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان