کوردستانی

دوو هەفتەیە نەخۆشخانەی هیوا بێ بەڕێوەبەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هەفتەیە نەخۆشخانەی هیوا بێ بەڕێوەبەرە
مەودا میدیا-

زیاتر لە دوو هەفتەیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دەستی لە كاركێشاوەتەوە و تائێستا هیچ كەسێك بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەكراوە، تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، بەشێوەیەكی كاتی بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەكە كارەكان دەكات.

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ كەسێك بۆ پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەستنیشان نەكراوە، دوای ئەوەی دكتۆر دۆستی نەجات لەو پۆستەكەی دەستی لەكاركێشایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەشێوەیەكی كاتی بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هیوا ئیشوكارەكان دەكات تا ئەوكاتەی لە لایەن تەندروستی سلێمانی كەسێك وەك بەڕێوەبەر بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دیاری دەكرێت".

پێش دوو هەفتە، دكتۆر دۆستی نەجات، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی كە تایبەتە بە تووشبووانی شێرپەنجە، دەستی لەكاركێشایەوە و باسی لەوەكردبوو " نامەوێت لەشوێنێکدا کاربکەم کە تەنها رۆتینی رۆژانە بگوزەرێنم، دەستلەکارکێشانەوە باشترین بژاردەیە لەوەی کە نەتوانم مافی نەخۆش و پزیشک و کارمەندان دابین بکەم".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان