کوردستانی

دانیشتوانی گەڕەكێكی گەورەی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتوانی گەڕەكێكی گەورەی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە، پێوەر ی زیرەك بۆ گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی دەبەسترێت ئەوانەی دەكەونە سەر فیدەری 55 و داوایان لێدەكات ئاگاداربن.

لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی رزگاری نزیک مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەک دەكەین ئەوانەی دەكەونە سەر فیدەری 55، رۆژی چوارشە‌ممه 29ی تەمووز،‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئاماژەی بەوەشكراوە " ئەو فیدەرە له‌ كاتژمێر 7 ی به‌یانی بۆ 12ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە".
ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان