کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عيراق هیچ رێككەوتنێكیان نەكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەى حكومەتی هەرێم و وەزارەتی بەرگری حكومەتی عیراق بەردەوام دەبن و مانگی یەكجار كۆدەبینەوە، تا ئێستاش هیچ هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنێك لە نێوانیاندا نییە.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "كۆبوونەوەكانی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری لە بارەی پرسی هەماهەنگی و لێكتێگەشتن بۆ سەنتەری هەماهەنگ لە چەند ناوچەیەك بە هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا، بەردەوامی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "مانگی یەكجار كۆبوونەوە دەكرێت، جارێك شاندێكی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا، جارێكیش شاندی وەزارەتی بەرگری دێتە هەولێر، بڕیارە كۆبوونەوەی داهاتوو لە شاری بەغدا بێت و دەكەوێتە دوای جەژن".
وتیشی "ئێمە هیچ وردەكارییەك لەسەر كۆبوونەوەكان و هەماهەنگی و رێكنەكەوتن بۆ دروستكردنی سەنتەرێكی هەماهەنگی لە ناوچەكانی دەرەوەی كەركوك و چەند ناوچەیەكی تر ئاشكرا ناكەین و بەردەوام دەبین لە كۆبوونەوە".
ماوەی زیاتر لە یەك ساڵ، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عیراق بەردەوامن لە گفتوگۆكانی نێوانیان لە بارەی هەماهەنگی بۆ چەند ناوچەیەكى كەركوك و ئەو ناوچانەی كە داعش كاری تیرۆرستیان تێدا دەكات، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
ه،ع