کوردستانی
ئاگرێكی گەورە كەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنوری قەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بەهۆیەوە 500 دۆنم زەوی و دارستان سوتاون و تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە.
هێمن كەمەرخان، بەرپرسی هۆبەی راگەیاندن لە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند " لە زنجیرە چیاکانی فەقیرە، چیای نەوتی، میریاسی سەروو، لە سنوری قەرەداغ ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و بەهۆیەوە بە سەدان دۆنم پوش و پاوان و دارستانی ناوچەكە سوتان".
ئاماژە بەوەشكرد "دوای هەوڵێكی زۆر و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی دارستان و ئاگركوژێنەوەی ناوچەكە، دواتر دوای چەند كاتژمێرێك ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و500 دۆنم زەوی ناوچەكە سوتاوە".
وتیشی "تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە چۆنیەتی كەوتنەوەی ئاگرەكە".
ه،ع