ستایڵی نوێ

بۆ ئەوەی جەژن جوانییەکی تایبەتت هەبێت ئەم ماسکە بەکاربهێنە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەوەی جەژن جوانییەکی تایبەتت هەبێت ئەم ماسکە بەکاربهێنە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە بۆنەکاندا خانمان و پیاوان گرنگی زیاتر بە جوانی خۆیان دەدەن بە تایبەت خانمان گرنگی زیاتر بە خۆرزاندنەوە دەدەن و پێش جەژن ئامادەکاری زیاتر دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە فێری بەکارهێنانی ماسکێکت دەکەین پێش رۆژانی جەژن بۆ ئەوەی جوانییەکی تایبەتت هەبێت ئەویش ماسکی ئەڤاگادۆ و هەنگوینە.

کەرەستەکان

بۆ ئامادەکردنی ئەم ماسکە پێویستمان بە میوەی ئەڤۆگادۆ، 2 کەوچی گەورەی چێشت هەنگوین هەیە.

چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنانەکەی

سەرەتا ئەڤۆگادۆکە دەگوشین و گوشراوەکەی جیا دەکەینەوە، هەروەها دواتر لە دەفرێکدا لەگەل هەنگوینەکەدا بە باشی تێکەڵی دەکەین بۆ ماوەی 30 خولەک دایدەنێن تاوەکو وەک کرێمێکی لێدێت، پاشان دەیدەین لە دەموچاومان بۆ ماوەی 15 خولەک دواتر دەموچاومان بە ئاوێکی شلەتێن دەشۆین، بەم شێوەیە دەتوانین لە کاتی دیکەدا هەفتەی 3 رۆژ ئەم ماسکە بەکاربهێنرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن