کوردستانی

دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە پاسپۆرتی عیراقیان هەیە و لە وڵاتی ئێران یان تورکیان،  وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی دێنەوە هەرێمی کوردستان دەبێت بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتینە بکەن.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ لە ئەمڕۆوە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ مەرزەکان بەڕووی ئەو هاوڵاتییانەدا کراونەتەوە کە لە وڵاتی ئێران و تورکیا گیریان خواردووە و چاوەڕێی ئەوە دێکەن بێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە بنکەی تەندروستییمان هەیە کاتێک هاوڵاتییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان لەوێ پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها داواشیان لێدەکرێت بۆ ماوەی 14 رۆژ لەماڵەکانی خۆیان کەرەنتینە بکەن".

لەبارەی ئەوەی ئەگەر هاوڵاتییەکی ئێرانی یان هەر وڵاتیکی دیکە بیەوێت بێتە هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئەوکەسانە پێویستە داوای رێگە پێدان بکەن بەشێوەی ئەلکترۆنی، هەروەها دەبێت ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت کە 48 کاتژمێری بەسەردا تێپەڕ نەبوبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان