کوردستانی
بەفەرمی جێگری نوێی پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی هەڵبژێردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 59مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند بڕگەیەکی گرنگ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم بڕیارەکان بڕیاری پێویستیان لەسەر دراون، ئاماژەی بەوەشکرد لەیلا عومەر وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریکرا.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ 59مین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا کە کارنامەی کۆبوونەوەکە لە حەوت بڕگە پێکهاتبوو سەرجەمیان دەنگیان لەسەردرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکەم بڕگە دەنگدان بوو لەسەر جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی یەکێک لە کاندیدەکان ژن بوو بەناوی لەیلا عومەر، بەڕێوبەری تاپۆی 2ی سلێمانی و پاڵێوراوی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بوو توانی زۆرینەی دەنگ بەدەستبهێنێت، هەروەها بڕگەی دووەم کە دەنگدان بوو لەسەر بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە زۆرینەی دەنگ دکتۆر سەباح هەورامی دیاریکرا، وە بڕگەی سێیەم دیاریکردنی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بوو کە عەلی رەئوف زۆرینەی دەنگی بەدەستهنا".
ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو بەڕێوەبەری ناحیەى خەلەکان لە قەزاى دوکان و ناحیەى وارماوە لە قەزاى شارەزوور دەنگیان لەسەر درا، هەروەها دەنگ لەسەر فراوانکردنى سنورى گوندى (تەڕەمار) لە ناحیەى پیرەمەگرون سەر بە قەزاى دوکان و گۆڕینى ناوى گوندى (بەگى) بۆ (داناى حاجى ساڵح) لەناحیەى بەکرەجۆ سەر بە قەزاى مەڵبەندى سلێمانى درا".
ئازاد حەمە ئەمین وتی "سەرجەم بڕیارەکان بڕیاری پێویستیان لەسەر دراوە و دواتر دەنێرێن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی رەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی".
س.س