کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی 4 تۆمەتبار سزا دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی 4 تۆمەتبار سزا دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردن و سزادانی چوار کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەری راگەیاند، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، كه‌ ئه‌مڕۆ 28-7-2020 بڵاویکردووەتەوە تیادا هاتووە "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی, هێزه‌كانمان توانیان له‌ رۆژانی  27/6/2019 تا رۆژی  4/1/2020 به‌بڕیاری دادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی چوار كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی ماده‌ی ( 14 مخدرات )، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2، له‌ڕۆژانی 20/7/2020 تا ڕۆژی 27/7/2020 سزادران". به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:

1-(ك ، ر ، ح) له‌دایكبووی ساڵی ( 1992 ) ره‌گه‌زی ( نێر )  پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

2- ( م ، ع ، ع) له‌دایكبووی ساڵی ( 1972 ) ره‌گه‌زی ( نێر )  پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

3-( ب ، ر ، م) له‌دایكبوی ساڵی ( 1976 ) ره‌گه‌زی ( نێر ) پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

4-(ب ، ج ، ع) له‌دایكبووی ساڵی ( 1989 ) رە‌گه‌زی ( نێر )  پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (10) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار .

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان