کوردستانی

بۆ ئەوانەی دەچنە وڵاتی ئێران.... رێنمایی دەرچوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەوانەی دەچنە وڵاتی ئێران.... رێنمایی دەرچوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییە عیراقییانە دەكەین، كە بە مەبەستی گەشتی وڵاتی ئێران رەزامەندی ئەلیكترۆنییان وەرگرتووە، رەچاوی ئەم رێكارانەی خوارەوە بكەن.

لە راگەیەندرواێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "پێویست ناكات هاوڵاتییان پێش گەشتەكەیان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی بكەن، هەروەها پێویستە لەكاتی گەشتەكەدا وێنەیەك لە رێگا پێدانەكەیان پێبێت و لە كۆنترۆڵی نشینگەدا، نیشانی كارمەندی نشینگەی بدەن".

باس لەوەشكراوە " پێشتر سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردبێت، بۆ وەرگرتنی ڤیزا و رێكارە یاساییەكان".

بەپێی بڕیارێكی ئێران، لە چەند رۆژی داهاتوودا مەرزەكان دەكرێنەوە و ئەو هاوڵاتیانەی كە ئێران رێگەیان پێدەدات بچنە وڵاتەكەیانەوە، رێگایان بۆ كراوە دەبێت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان