کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریداوە ئەو پۆلیسە كوردانەی كەركوك كە لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە شارەكە دەرچوون و تا ئێستاش مووچە وەردەگرن بەبێ دەوامكردن، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.
ناسر هەركی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هەڵمەتەی كە حكومەتی عیراق دەستی پێكردووە بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، لە وەزارەتەكانەوە دەستی پێكردووە و هەر وەزیرێك پابەند كراوە بەوەی لە چوارچێوەی وەزارەتەكەی خۆی دەست پێبكات".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەر كەسێك لە هەر شوێنێك كە مووچەی هەیە و دەوام ناكات بگەڕێتەوە سەر كارەكەی خۆی، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هەموو ناوچە و شوێنەكان دەگرێتەوە".
بەپێی بڕیارێكی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق، سەرجەم ئەو پۆلیسە كوردانەی كەركوك دوای رووداوەكەی 16ی ئۆكتۆبەر كەركوكیان بەجێهێشتووە و دەوام ناكەن و مووچە وەردەگرن، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان، یان لە شوێنی تر دادەنرێن.
ه،ع