کوردستانی

كێشەكه گەورەبوو... بازگەیەك دانراو رێگری لە هەولێرییەكان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشەكه گەورەبوو... بازگەیەك دانراو رێگری لە هەولێرییەكان دەكرێت
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە مەودا میدیا دراون، حكومەتی عیراقی لە نزیك ناحییەی پردێ بازگەیەكیان داناوە و رێگا نادەن ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر بچتە ناو كەركوكەوە، فەرماندەیەكی پێشمەرگەش پشتڕاستی زانیارییەكان دەكاتەوە.

لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڵێ، ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی عیراق لە نزیك ناحییەی پردێ بازگەیەكیان داناوە و رێگا نادەن ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر بچێتە ناو كەركوك و رێگری لێ دەكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بازگەیە ئەمڕۆ دانراوە، نازانین كاتییە یان بۆ هەمیشەیی دانراوە  و خەڵكێكی زۆریش ئەمڕۆ نەیتوانییوە بە ئۆتۆمبێلی تابلۆ هەولێر بچتە ناو كەركوك و كێشەیەكی زۆر لە سنورەكە دروستبووە".

هەر ئەمڕۆ هەندێ هەواڵ بڵاوكرانەوە گوایە رێگری لە هاوڵاتیانی عەرەب كراوە بۆ چوونە ناو هەولێر، پێدەچێت ئەوەش وەك هەڵوێسستێك بێت لە بەرانبەر رێگریكردن لە چوونە ناو هەولێر.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان