کوردستانی

داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی به‌هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكان ده‌كات سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش داوا ده‌كات هاوڵاتییان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ لەهەر خواردنێکی خراپ و ماوە بەسەرچوو.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و پێداویستیانه‌ی هاوڵاتیان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز به‌كاریده‌هێنن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و كۆگاكانی عه‌مباركردن و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات هاوڵاتیان بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان رووی تێده‌كه‌ن".

ئاماژەی بەوەشکرد "به‌شێك له‌ دوكاندار و بازرگانه‌كان رۆژانی پێش جه‌ژن به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌ و شیاوی خواردن نین".

لەشکر حامید وتی "خشته‌ی كاركردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ چاودێری كردنی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌جۆرێك دانراوه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی خوارده‌مه‌نی و  كاڵاوشمه‌كی خراپ و به‌سه‌رچو شوێنه‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌".

هەروەها، سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی داوای له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی بازاڕكردن و پێش كڕینی پێداویستییه‌كانتان به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌ر چونی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستییانه‌ بده‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی له‌ڕێی ژماره‌ مۆبایلی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.

وتیشی "به‌پێی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپەراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ قوربانیکردن ته‌نها لە قەسابخانەکاندا سه‌رده‌بڕرێت و قوربانیکردن لە شەقام و کۆڵان و گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگرییان لێده‌كرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "هیوادارین هه‌موو ئه‌و دوكان و بازاڕ و شوێنانه‌ی خوارده‌مه‌نی و شیرینی و كاڵاوشمه‌ك به‌ هاوڵاتییان ده‌فرۆشن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن و لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ناچار به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی نه‌كه‌ن به‌رامبه‌ریان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان