جیهانی

ئەڵمانیا سەرباز رەوانەی ئەم ناوچەیە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا سەرباز رەوانەی ئەم ناوچەیە دەکات
مەودا میدیا-

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا هێزی سەربازی رەوانەی کەناراوەکانی لیبیا بکات و دەست بەچاودێریکردنی وردی ئەو ناوچانە بکات، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئایا ئەو گەمارۆی چەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر لیبیای داناوە شکێنراوە یاخود نا.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی ئەڵمانیا، سەربازانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی "ئەرکی ئیرینی" یەکێتیی ئەوروپا دەنێردرێن کە بەپێی ئەو ئەرکە رێگە لە هەناردەکردنی چەک بەشێوەی نایاسایی بۆ خاکی لیبیا دەگیرێت، لەم ناوەندەشدا بڕیاری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەیە کە گەمارۆی چەکی لەسەر ناوچەکە داناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی چاودێریکردنی دۆخەکە، هەفتەی داهاتوو کەشتییەکی سەربازی بەناوی ''هامبۆرگ'' لە ئەڵمانیاوە بە 250 سەربازەوە بەرەو لیبیا بەڕێدەکەوێت، ئەو سەربازانە لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵدا لە کەناراوەکانی لیبیا دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان