کوردستانی
قایمقامی هەولێر بڕی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە سزای خاوەن کارەکانی پێدراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت لەکاتی نزیکبوونەوەی بۆنەکان کارەکان چڕتر دەکرێنەوە و بەدواداچوونی زیاتر دەکەن لە بازاڕەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کەوا پابەندی رێنماییەکان نەبوون و سەر پێچییان کردووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە رێگەی لیژنەکانمانەوە بەردەوام چاودێری بازاڕەکان دەکەین بەمەبەستی رێگریکردن لە فرۆشتنی کاڵا و شمەکی ماوە بەسەرچوو و بەرزکردنەوەی نرخ لەلایەن فرۆشیارانەوە".
لەبارەی پلانەکانیان بۆ رۆژانی پێش جەژن ناوبراو وتی "لەکاتی نزیکبوونەوەی بۆنەکان کارەکان چڕتر دەکرێنەوە و بەدواداچوونی زیاتر دەکەین لە بازاڕەکاندا، هەروەها لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ هەر کەسێک دەکرێت کە نرخ زیاد بکات و شمەک و کاڵای ماوە بەسەرچوو بفرۆشێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە هەفتەی رابردوودا دەست بەسەر نزیکەی 300 کارتۆن جگەری قەدەغەکراوی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا، هەروەها لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 ملیۆن دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە کەوا پابەندی رێنماییەکان نەبوون و سەر پێچییان کردووە".
س.س