کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکرێت لە کۆبوونەوەکەدا.

لە راگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:30ی خولەکی ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجام دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو".

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پێکهاتوون لە:

-دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
-پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا
-قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

س.س
Qaiwan
Qaiwan