کوردستانی
دوو باندی مەترسیدار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دووباندی دزیکردن لە قەزای قەڵادزێ دەستگیرکران کە 20 ماتۆڕسکیل و دەمانچەیەکیان دزیوە و لەبەردەم پۆلیسدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە تاوانباران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد "پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان پۆلیسی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) له دوو كاتی جیاوازدا دوو باندیان ده‌ستگیر كرد كه هه‌ستاون به دزیكردن له‌ناو بازاڕ و پاركه‌كان و له به‌رده‌م پۆلیسدا دانیان ناوه به تاوانه‌كانیاندا".
ئاماژە بەوەشکراوە "به‌وته‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوه‌كانی باندی یه‌كه‌م 20 ماتۆڕسكیلیان دزیووه لەگەڵ دەمانچەیەک، سەرجەمیان مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه كراوه".
ئەوەشخراوەتەڕوو "به وته‌ی باندی دووەم کە بە هاوکاری ئاسایشی سەروچاوە دەستگیر کراون ئەوانیش هەستاون به دزینی یەک ماتۆڕسکیل و ئەویش دەستی بەسەردا گیراوە، ئه‌و دوو بانده پێكهاتوون و له 6 كه‌س و له‌كات و ساتی جیاوازدا به فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كراون و هەر باندە و پێکهاتووە لە 3 کەس، له ئێستادا به مادده‌كانی 443 و 446 راگیرکراون، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س.س
بیروڕا