کوردستانی

مەترسی کۆرۆنا لەسەر ناوچەیەکی هەرێم کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی کۆرۆنا لەسەر ناوچەیەکی هەرێم کۆتایی دێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ رایدەگەیەنێت لە کۆی نمونەی ئەو پشکنینانەی وەگیراون 87 پشکنین پۆزەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئاماژەی بەوەشکرد  لە ئێستادا رەوشی ئاکرێ باشە و مەترسی لەسەر نییە.

سەباح زوهێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا تەندروستی  ئاکرێ سەرجەم رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر، هەروەها تیمەکانمان 8 هەزار و 566 نمونەی پشکنینی کۆرۆنایان وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆی نمونەی ئەو پشکنینانەی وەگیراون 87 پشکنین پۆزەتیڤ بوون و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون لە قەزای ئاکرێ، هەروەها ئێمە تاقیگەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تیمان هەیە لە ناوچەی قەندیل و چەمە رۆژانە نمونەی پشکنینەکان رەوانە دەکەن بۆ تاقیگەکانی ئێمە".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە 100 هەتاوەکو 150 پشکینی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە ئێستادا 57 کەس لە کەرەنتینەی ئاکرێدا هەیە و رەوشی تەندروستی سەرجەمیان باشن و بەشێکیش لە تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە".

سەباح زوهێر وتی "تیمەکانمان لە رۆژانی جەژندا لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و پشکنین بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دەدەن، هەروەها لە ئێستادا رەوشی ئاکرێ باشە و مەترسی لەسەر نییە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە رۆژانی جەژندا تێکەڵاوی و قەرەباڵغی دروست نەکەن لە پێناو سەلامەتی خۆیاندا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan