کوردستانی

هەرێم و بەغدا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە کۆبوونەوەی دوێنی پەرلەمانی کوردستان خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا ئامادەبوو بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئەگەرێکی بەهێز هەیە بەزووترین کات بەغدا و هەرێم بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو خاڵانەی وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان خستیەڕوو ئەگەرێکی بەهێز هەیە بەزووترین کات بەغدا و هەرێم بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن".

لەبارەی هۆکاری رێکنەکەوتنی بەغدا و هەرێم تاوەکو ئێستا زیاد جەبار ئاشکرای کرد "هۆکاری سیاسی و ئابووری و ئیدرای هۆکاری سەرەکین بۆ رێکنەکەوتنی بەغدا و هەرێم، هەروەها ئەو مەرجانەشی بەغدا دایناوە بۆ هەرێمی کوردستان هۆکارێکی دیکەی رێکنەکەوتنیانە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرێمی کوردستان نایەوێت بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ عیراق بکرێت، هەروەها عیراقیش لە هەوڵی ئەوەدایە هەر کارێک بکات بۆ بچوکردنەوەی قەوارەی هەرێم".

سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری وتی "لە ئێستادا دۆخی ئابووری عیراق خراپە بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan