کوردستانی
هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەو گرژیانەی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیدا هەیە.
دڵپاک تاهیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کۆبوونەوانە گرنگبوون بۆ پارتی و یەکێتیش، لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوودا گرژی کەوتبووە نێوان هەردوو حزبەوە، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر چارەنووسی ئابووری و سیاسی هەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم کۆبوونەوانە گرنگبوون بۆ رەواندنەوەی ئەو ئاڵۆزی و کێشانەی لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەبوون بێگومان ئەمە دەرئەنجامێکی باشی دەبێت، چونکە بڕیار وایە لە دوای جەژنی قوربان کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێت و هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەببنەوە".
لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دڵپاک تاهیر وتی "لە دوایی جەژنی قوربان ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیارینەکراوە".
س.س