کوردستانی

لەم ناوچەیە زیادەڕۆیی زۆر كراوەتە سەر ئاوی خواردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیە زیادەڕۆیی زۆر كراوەتە سەر ئاوی خواردنەوە
مەودا میدیا-

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور رایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگی پێشوودا، كەبەهۆی كەرەنتینەو خۆپارێزییەوە دەوام نەبوو، زیادەڕۆییەكی زۆر كراوەتە سەر ئاوی خواردنەوەی شارەزوور.

رەمەزان شوكر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو كاتەی كە دەوامی فەرمانگەكان نەبوو بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناو كەرەنتینە، زۆرترین زیادەڕۆیی كراوەتەسەر ئاوی خواردنەوە لە سنوورەكەو ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاوی خواردنەوەی ناوچەكە هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر لەو ماوەیەدا نزیكەی 50 ئاوی زیادەڕۆ كە لە لایەن ماڵانەوە كرابووە سەر بۆری ئاوی خواردنەوەی ناوچەكە لابراون و ژمارەیەك لەوانە كۆمپانیا و موەلیدەكان بوون".

وتیشی "هەموو جۆرە زیادەڕۆیەك بۆ سەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان دەبڕین و هاوڵاتیانیش هەر كاتێك كارێكی لەو شێوەیەیان بینی پەیوەندیمان پێوە بكەن، چونكە زیادەڕۆیی كردنە سەر ئاوی خواردنەوە كاریگەری دەبێت لە دابەشكردنی ئاو و كەسانێك بۆ كاری تر بەكاری دەهێنن".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan