کوردستانی
نەخۆشخانەی بەخشین تەقەی تێكەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بۆردی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین لە شاری سلێمانی دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان بڵاوكردەوە و باس لەوە دەكەن چیتر پەیوەندییان بەو نەخۆشخانەیەوە نەماوە و لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستیان لەكارهەڵگرتووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش باس لە بوونی كێشە دەكات لە ناو نەخۆشخانەكە.
سەروەر خورشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەخشین بە مەودا میدیای راگەیاند "گرفتى زۆر هەیە لە نەخۆشخانەكە بەڵام پێمان خۆش نەبووە لەبەر هاوڵاتییان و كارە خێرخوازییەكە ئاماژەی پێ بدەین، بۆیە بەندە وەك بەڕێوەبەر و تەواوی بۆردی كارگێڕی دەستمان لەكار كێشایەوە".
ئاماژە بەوەشكرد "چیتر پەیوەندیمان بەو نەخۆشخانەیەوە نەماوە و بە راگەیەندراو بۆ هەموو هاوڵاتییانمان بڵاوكردووەتەوە".
بۆ/ هاونیشتیمانیانی كوردستان
بۆ/ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
لای هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه، نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین كه له ساڵی (2017) به ڕووی هاوڵاتیانی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستاندا كرایه‌وه، له دۆخێكی زۆر قه‌یراناوی دارایی كوردستاندا بوو، ئه‌زموونێكی نوێی خزمه‌تكردنی هاونیشتمانیانی كوردستان بوو، له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه تا ئه‌م ساته به شایه‌تی هه‌مووان خزمه‌تیكی به‌رچاوی به بواری ته‌ندروستی و ژیانی هاوڵاتیان كردووه.
نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین له ماوه‌ی كاركردنیدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كۆسپ و له‌مپه‌ر بوویه‌وه، پاڵپشت به خوای گه‌وره پاشان دڵسۆزی پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی نه‌خۆشخانه و پشتیوانی به‌رده‌وامی هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست خۆشبه‌ختانه توانیمان به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وین و تێیپه‌ڕێنین.
ده‌مانه‌وه‌ێت به هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین، له به‌رواری (19/7/2020)ـه‌وه وه‌كو بۆردی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌شی ده‌زگای به‌خشین كردووه، دوای ڕاده‌ستكردنی سه‌رجه‌م پابه‌ندییه دارایی و كارگێڕی و یاساییه‌كان ئه‌مڕۆ به‌رواری (29/7/2020) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی ده‌زگای به‌خشین ده‌ستمان له‌كارهه‌ڵگرت و ماڵئاواییمان له سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه كرد، له‌م به‌رواره‌وه به‌دواوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی یاسایی و كارگێڕی و داراییمان له گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین و ده‌زگای به‌خشین دا نامێنێت.
به پێویستی ده‌زانین سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌ین ئه‌گه‌ر به دوعایه‌كی خێریش بێت به‌شدار بوون له سه‌رخستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پڕۆژه ناوازه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 29-7-2020
له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانمان بۆ هه‌موو لایه‌ك
هاوپێچ//
وێنه‌ی ماڵئاوایی بۆردی كارگێڕی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین
ه،ع
بیروڕا



