کوردستانی

هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرە گەورەكەی شارباژێر ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرە گەورەكەی شارباژێر ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

ماوەی 48 كاتژمێر بەشێوەی پچڕچڕ ئاگرێكی گەورە لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆنی سەر بە قەزای ماوەت لە ناوچەی شارباژێری لە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و بەهۆیەوە هەزاران دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سوتان، بەڕێوەبەری ناحیەكەش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی 27ی ئەم مانگە باران لە سنورەكە باری دواتر هەورە بروسەكە هەبوو، بۆیە پێدەچێت ئەو ئاگرە بەهۆی چەخماخەی هەورە بروسەكەوە دەستی پێكردبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی ئەم رۆژە دوای چەند كاتژمێرێك ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا، دووبارە ئاگر لە پوش و پاوان و شاخەكانی سنورەكە بەربوو، زیاتر لە 24 كاتژمێری خایاندو دوای هەوڵێكی زۆر و هاوكارییەكان لە سلێمانییەوە و هاوڵاتییانی سنورەكە توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت".

وتیشی "بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیانێكی زۆر بەر دار و شاخەكانی سنورەكە كەوتووەو زیانی ئاگرەكەش سوتانی زیاتر لە هەزار دۆنم زەوی سنورەكە بوو".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan