کوردستانی
بۆ جەژن هاوڵاتییانی سلێمانی ئاویان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی شكانی بۆری سەرەكی هێڵی دووی ئاوی دوكان-سلێمانی، بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئاوی چەند ناوچەیەكی سلێمانی رادەگیرێت.
لە راگەیەندراوێكی ئاوی سلێمانی هاتووە "بەهۆی شکانی بۆری سەرەکی هێڵی دووی ئاوی دوکان- سلێمانی لەنزیک کۆبانی سیتی بۆ ماوەی چەند رۆژێک، تانکی و پرۆژەکانی ناوچەی قڕگە، وێستگەی دەباشان و وێستگەی کارێزەوشک و تانکی کانی سپیکەو وێستگەی هەواری شار و وێستگەی گردی جۆگەو تانکییەکانی هەندرێن هەوارە بەرزە گردەگڕوێ تانکی غابات و تانکی شێخ محێدین، سنوری و چەمچەماڵ و تەکییە و زۆنی بازیان و شارو شارۆچکەکانی بێ ئاو دەبن تا چاککردنەوی".
باش لەوەشكراوە " لەئێستا تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ چاککردنەوەی لە کەمترین ماوەدا، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئاوی كەم بەكاربهێنن".
ه،ع

بیروڕا