کوردستانی

تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

لە قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییەكی تەمەن 48 ساڵ گەیەندراوەته نەخۆشخانەی ناوچەكەو بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەكەش زانیاری دەخاتەڕوو.

كەمال ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو چوارشەممە، تەرمی هاوڵاتییەکیان گەیاندە نەخۆشخانەکەمان، بەناوی (م.ک.ح) تەمەن 48 ساڵ".

باسی لەوەشكرد " بەپێی زانیاریەکان پاسەوانی یەکێک لەبورجەکانی کۆڕەک تیلیکۆمە لەهەڵەبجەییەکان و خێزاندار نییە" وتیشی "كاتێك كە تەرمەكە هاتووەتە نەخۆشخانە، بۆنی كردووە و خنكاوە".

ئەوەش لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ لە قەزای بنەسڵاوەی شاری هەولێر پێشمەرگەیەكی سەر بە یەكەی 80 لە رێگەی چەكەوە خۆی كوشت.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan