کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی ھەموو ھەوڵەکانی روو لە چارەسەرکردن و یەکخستنەوەی ماڵی کوردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی ھەموو ھەوڵەکانی روو لە چارەسەرکردن و یەکخستنەوەی ماڵی کوردە
مەودا میدیا-

 ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدەباشان لە شاری  سلێمانی، چاویکەوت بە کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لەھەرێمی کوردستان، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و پەیوەندی سیاسییەكان نێوان لایەنەكان كرا.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆب واڵەر، كونسوڵی گشتی نوێی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە كونسوڵەی ئەمەریكا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست و ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوولا کردەوە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی، تەئکیدیکردەوە لەیەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و باسی لەوەشكرد " یەکێتی ھەموو ھەوڵێکی روو لەچارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنەوەی ماڵی کوردە لەو رووەشەوە بەرەوپێشچوونی باش ھاتوەتە ئاراوە تا ھەموومان پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەدا سەرکەوین و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک و موچەخۆران باشتربکەین، کە ئەمە لەئەولەویەتی ئەرکەکانمانە".

لەبەرامبەردا رۆب واڵەر، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا پابەندبوونی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دووپاتکردەوە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان