کوردستانی
لە هەولێر ئۆكسجین بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا نەما
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاوكراونەتەوە، بەهۆی نەمانی ئۆكجسین لەسەر ژمارەیەك لە تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، ژمارەیەك تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی نەمانی ئۆكسجین لەسەر ژمارەیەك لە تووشبووی كۆرۆنا، پێنج لەو تووشبووانە گیانیان لە دەستداوە، تەندروستی شارەكەش كەمێكی تر روونكردنەوە و كۆنگرەی رۆژنامەنووسی سازدەكات لەسەر ئەو پرسە.
سامان سەلمان، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە تەندروستی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "شتەكە بەو شێوەیە نییە، بەڵام تەندروستی كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ لەسەر ئەو پرسە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ساز دەكات و راستییەكان دەخاتەڕوو".
لاوەند میران، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەمان دروستبووە، لە ئێستادا زیاتر لە 230 كەس لە نەخۆشخانەكەمان و تەنیا ئەو كەسانە وەردەگرێت كە دۆخیان باش نییە".
ماوەی دوو رۆژە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە لە پارێزگا هەولێر رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و حاڵەتەكانی مردنیش لەو پارێزگایە لە بەرزبوونەوەدان.
ه،ع