کوردستانی
وادەی هاتن و بڕی پارەكەی بەغدا بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، دوای جەژن شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و دەشڵێت، نێوەندگیری هەیە هەرێم و بەغدا لە دوای جەژن لەسەر برە پارەی مانگانە رێكبكەون.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئەو كاتەی رێككەوتن نەكرێت لە لایەن هەرێم و بەغدا، بەغدا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان نانێرێت".
وتیشی "دوای جەژن جارێكی تر شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكاتەوە، هەرێم ئامادەیی دانوستان و گفتوگۆیە، بەڵام چاوەڕێی بەغدای كردووە، ئەوەی هەیە لەسەر بڕی پارە ناكۆكی هەیە لە نێوان هەردوولا، وەكو تر لەسەر نەوت و داهاتی خاڵە سنورەییەكان گرفت لە نێوان هیچ لایەك نییە".
باسی لەوەشكرد "هەرێمی كوردستان داوایی 750 ملیۆن دۆلاری مانگانە لە بەغدا دەكات، بەغدا ئامادەیە سەرەتا مانگانە 382 ملیۆن دۆلار بداتە هەرێم، واتە 454 ملیار دینارەكەی كە پێشتر رەوانەی دەكرد، لە بەرانبەر ئەوەدا 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێم رۆژانە وەردەگرێت و بەشێك لە داهاتی خاڵە سنورەییەكانیش".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها وتی " ئەو بڕە پارەیەی هەرێم كە داوای دەكات و ئەو بڕە پارەیەی كە بەغدا دایناوە، نێوەندگیری هەیە لە بڕێك زیاتر بگەنە ڕێككەوتن، واتە نە ئەوەی هەرێم داوای دەكات و نە ئەوەی بەغداش دایناوە و ئومێدیش هەیە لە دوای جەژن رێككەوتن دروست دەبێت و هەردوولا پێویستییان بەو رێككەتنە دەبێت و لەسەر بڕی پارەكەش رێكدەكەون و پارەكە دەنێردرێت".
ه،ع