کوردستانی
روونكردنەوە دەدرێت لەسەر فرۆشتنی كارەبای هەرێم بە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای دەنگۆی فرۆشتنی بڕێك لە كارەبای هەرێمی كوردستان بە عێراق، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، فرۆشتنی ئەو بڕە كارەبایە بە عیراق لە لایەن كەرتی تایبەتەوە دەبێت و كاریگەری لەسەر بڕی كارەبای هەرێم نابێت.
دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند " فرۆشتنی بڕێك كارەبا لە هەرێمەوە بە بەغدا، لە لایەن كەرتی تایبەتەوە دەبێت و كاریگەری لەسەر بڕی كارەبای هەرێمی كوردستان و كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی نابێت".
وتیشی "لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیراون، بەغدا بڕیاریداوە پارەیان بۆ خەرج بكات و سوتەمەنی بۆ دابین بكات و كارەباكەیان بكڕێت كە بڕەكەی 450 مێگاوات دەبێت، حكومەتی هەرێم خۆی توانای خستنەوەگەڕی ئەو یەكانەی نییە".
باسی لەوەشكرد "فرۆشتنەكە لەسەر بڕی كارەبای هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان نییە و بەرهەمی ئێستای كارەبای هەرێم زیاتر سێ هەزار و 150 مێگاوات كارەبایەو وەك خۆی دەمێنێنێتەوە و دابەش دەكرێت بەسەر هاوڵاتییان".
ه،ع

بیروڕا