کوردستانی

دەروازەی پیشخاپوور دادەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەی پیشخاپوور دادەخرێتەوە
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو رۆژ مۆڵەتدرا بە كردنەوەی دەروازەی فیشخاپوور بۆ گەڕانەوەی كوردانی رۆژئاوای كوردستان ئەوانەی مۆڵەتی مانەوەیان هەیە لە هەرێمی كوردستان، سبەی دەروازەكە دادەخرێتەوە.

فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بە مەودا میدیای راگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو رۆژ مۆڵەتیدا بە كردنەوەی دەروازەی پیشخاپوور بە رووی كوردانی رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "كردنەوەی سنورەكە تەنیا دوێنێ و ئەمڕۆ دەبێت و دووبارە دادەخرێتەوە، ئەوانەشی كە لە رۆژئاوای كوردستان بوون و مۆڵەتی مانەوەیان هەیە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان زۆر نەبووە و گەڕاونەتەوە".

ماوەیەك دەبێت سنوری پیشخاپوور بەرووی هاوڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان داخرابوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، رۆژی رابردووتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بریی كردنەوەی مەرزەكەی دا بە رووی هاوڵاتیانی كوردی رۆژئاوای كوردستان تا بگەڕێنەوە هەرێم.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan