کوردستانی
باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە راگەیاند لە قەزای قەڵادزێ کە لە سێ کەس پێکهاتبوون، هەروەها دەستگیرا بەسەر 41 فیشەکی دەمانچە و 1 فیشەکی کڵاشینکۆف و 2 شانەی دەمانچە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) پاش بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچونی ورد باندێکی بازرگانی کردنیان بە ماددە هۆشبەرەکان لە ماڵێکدا دەستگیرکرد کە پێکهاتبوون لە 3 کەس، وە دوای گەڕان و پشکنین لە ماڵەکەدا دەستیش گیرا بەسەر مادەی هۆشبەردا".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستگیراوە بەسەر 2 کیلۆ و 600 گرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی ( هێرۆین و کریستاڵ) لەگەڵ ( 104762) دەنک حەبی جۆراوجۆر کە بە شێوەیەکی نایاسایی هاوردەی هەرێم کراون، لەگەڵ ئەوانەشدا دەست گیراوە بەسەر ( 41 فیشەکی دەمانچە و 1 فیشەکی کڵاشینکۆف و 2 شانەی دەمانچە )".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 14 لە یاسایی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان سەرجەمیان ڕاگیرکراون، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
لە کۆتایی راگەیەندراەکەشدا هاتووە "هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ڕێگریکردن لە هەموو ئەو خواردن و ماددە و کەرەستانەی مەترسیان بۆ کۆی کۆمەڵگا هەیە، وێڕای نەهێشتنی تاوانی جۆراوجۆر و دەیان دیاردەی قێزەون کە دواجار ئامانج لێی کەشێکی تەندروستە بۆ کۆمەڵگا و ڕێگری کردنە لە بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ پەلکێشکردنی هەموو دیاردە زیان بەخشەکان".
س.س
س.س
بیروڕا