کوردستانی

تەندروستی هەولێر هاوکارییەکانی یەکێتی رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی هەولێر هاوکارییەکانی یەکێتی رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دابینکردنی 200 بوتڵ ئۆکسجین بۆ  نەخۆشخانەی رزگاری و تەندروستی هەولێر، بەڵام وەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە ئەو هاوکارییە رەتکراوەیەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند "لەکاتی ئاگاداربوونمان لە هەبوونی کێشەی ئۆکسجین لە نەخۆشانەی رزگاری لە شاری هەولێر، وەک ئەرکی سەرشانمان لە  مەڵبەندی (3)-ی هەولێری (ی.ن.ک) بەرامبەر بەو شارە و نەخۆشەکانی، ئامادەیی خۆمان پیشاندا بۆ گەیاندنی (200) بوتڵی ئۆکسجین ب ەشێوەی بوتڵ یان بە شێوەی ئۆکسجینی شل بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و تەندروستی هەولێر، بەڵام بەداخەوە دواتر وەڵامی پەیوەندیەکانیان نەدایەوە و ئامادە نەبوون هاوکاریەکە وەربگرن".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەگەر ئێوە دەتوانن کێشەکە چارەبکەن و کەم و کوڕیەکان چارەسەر بکەن و نەخۆش لە بێ ئۆکسجینی نەمرێت، ئێمە دەستخۆشیتان لێ دەکەین و زۆر سوپاستان دەکەین، ئەگەر نا ئێمە بەشێکین لەو شارە و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین هاوکاری خەڵک و هاوشارانی خۆمان بکەین، ئەوە کەمترین خزمەتە کە ئێمە پێشکەشی نەخۆشان و دانیشتوانی هەولێری بکەین، نیگەرانین لەوەی ڕوویداوە و هیوادارین دەستی هاوکاری لە هەموو لایەک قبوڵبکرێت و هەمووان خزمەتی ئەو شارە بکەین".

ئەمەش لەکاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر کێشەی کەمی ئۆکسجین بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دروستبوو، ئەمەش ژیانی تووشبووانی کۆرۆنای خستە مەترسییەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan