کوردستانی

لە جەژنی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە جەژنی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە چەندین ناوچەی گەشتیاری لێیە کە ساڵانە لە بۆنەکاندا گەشتیاران رووی تێدەکەن، بەڵام جەژنی ئەمساڵ جیاوازە بۆ ئەو ناوچەیە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتیاران کەمتر روو دەکەنە ناوچەکە، بەڕیوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرتی گەشتوگوزار زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

وەهاب ئەمین، بەڕیوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ رۆژانی جەژن بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ساڵانی رابردوو سەرجەم لیژنەکەنمان پێشوازیمان لە گەشتیاران دەکرد بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێوەیەکی جیاوازتر ئامادەکارییەکان کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بەکردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، هەروەها لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان".

وەهاب ئەمین وتی "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەرتی گەشتوگوزار زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هەروەها کاریگەری کردووەتە سەر هەلی کار، چونکە ساڵانی رابردوو لەم کاتانەدا گەشتیارێکی زۆر دەهاتنە ئەو ناوچانە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan