کوردستانی
رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەهێنێتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكبهێنرێت، بەمەبەستی زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین، هەروەها لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستا بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكبهێنرێت، بەمەبەستی زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین، هەروەها لە نزیکترین کاتدا ئەنجامەکەی رادەگەیەندرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ رای گشتی ڕابگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، ڕێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموو لایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان، پابه‌ندیی رێنماییه تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە".
س.س
بیروڕا



