کوردستانی

لە یەکەم رۆژی جەژندا رووداوێکی دڵتەزێن روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە یەکەم رۆژی جەژندا رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر پێشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەپێی وتەی کەسوکاری هۆکاری خۆ کوشتنەکەی بۆ خراپی دۆخی دارایی دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژندا پێشمەرگەیەک لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی وتەی کەسوکارەکەی ئەو پێشمەرگەیە بەهۆی خراپی باری داراییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکردووە.

س.س