کوردستانی
ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە پێویستە پێش 48 کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشت پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستەش نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە.
لە ئاگادارینامەیەکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند "دوابەدوایی بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتی گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی 1ی ئابی 2020 بەپێ ی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی و بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی ئاگاداری گەشتیارانی بەڕێز دەکەین کە پێویستە پێش (48) کاتژمێر لە ئەنجامدانی گەشتەکە پشکنینی (PCR) ئەنجام بدەن بۆ ئەو مەبەستە نەخۆشخانەی شەھید تاھیر علی والی بەگ لە سلێمانی - سەرچنار دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە".
هەروەها، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین ئەوانەی کە گەشتەکانیان نزیکە پلە بکەن لە ئەنجامدانی ئەو پشکنینەبە پێچەوانەوە بەبێ ئەنجامدانی پشکنین گەشتیار رێگەی پێنادرێت گەشت بکات .
س.س