کوردستانی

ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گیرا
مەودا میدیا-

به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشیاری توند به‌وكه‌سانه‌ ده‌دات له‌ شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاژه‌ڵ سه‌رده‌بڕن.

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له‌ ‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا،‌ لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌، كه‌ گۆشته‌كه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه"‌‌.

ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن‌ تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت".

باسی لەوەشکرد "به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما واده‌كات زوتر به‌كتریا له‌ناو گۆشتی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گه‌شه‌ بكات، ئه‌مه‌ش واده‌كات زوتر گۆشته‌كه‌ خراپ ببێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشته‌كه‌ده‌خۆن دروست بكات".

راشیگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیار و رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی،‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ به‌دواداچونی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌ شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌كاتی هه‌بونی ‌سه‌رپێچی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شه‌قام و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاژه‌ڵ‌ سه‌رده‌بڕن و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه‌ش روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه‌‌". 

لەشکر حامید ئەوەشی خستەڕوو "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن"

س.س


Qaiwan
Qaiwan