کوردستانی
بەرپرسێكی رۆژئاوا:"ئەمەریكا دانی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا ناوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوای كوردستان رایدەگەیەنێت ئەنجامدانی رێككەوتنی نەوتی لەگەڵ ئیدارەكەیان دانپێدانانە بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەشێوەیەكی سیاسییانە لەلایەن ئەمەریكاوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشكرابوو كە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان، رێككەوتنێكی نەوتی لەگەڵ كۆمپانیای (Delta Crescent Energy LLC) واژۆ كردووە بۆ گەشەپێدان و نۆژەنكردنەوەی كێڵگە نەوتییەكانی رۆژئاوای كوردستان، رێككەوتنەكەش بە ئاگاداری مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بووە لەژێر چاودێری كۆشكی سپیدا، بەرپرسێكی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەو رێككەوتنە بە هەنگاوێكی گەورەی سیاسی ناودەبات.
ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، بە رۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" ی راگەیاندووە" ئەمە هەنگاوێكی سیاسی گەورەیە بۆ ئەمەریكا و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاوا، چونكە "یەكەم رێگا دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەمەریكا لە قامیشلۆوە هەنگاوی گەورەتر بنێت تاوەكو دیمەشق،" دووەم ئەمە بە روونی دانپێدانانێكی سیاسییە لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری كە ئیدارەی كوردییە لە سوریا".
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوا راشیدەگەیەنێت" ئەم رێككەوتنە سەرەڕای كاریگەرییە ئابوورییەكەی دەكرێت رەوێنەرەوەیەكی باشی ئەو نیگەرانییە بێت كە هەیە لەبارەی كشانەوەی ئەمەریكا لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوڕات".
رۆژئاوای كوردستان ناوچەیەكی دەوڵەمەندە بە نەوت، بە تایبەتی كێڵگە نەوتییەكانی رمێلان و ئەل-عومەر، كە پێش رووداوەكانی ساڵی 2011 و دروستبوونی قەیرانەكان لە سوریا رۆژانە 380 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردە دەكرد، لە ئێستادا رێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان كەمبووەتەوە بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت، بەڵام لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو رێككەوتنە پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنانی نەوت لەو كێڵگانە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.
س.ج