کوردستانی

وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ 20 كاتژمێر زیادیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


  وەزارەتی كارەبا: پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ 20 كاتژمێر زیادیكردووە
 مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكرد" بەهۆی كەوتنەكاری وێستگەی كارەبای خەبات، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی 20-21 كاتژمێر زیاد دەكەین".

لە راگەیەنراوێكدا لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات رایگەیاندووە" ئێوارەی رۆژی شەمە 1/8/2020، ئەندازیار كەمال محەمەد وەزیری كارەبا سەرپەرشتی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كرد و بە سەركەوتوویی توانرا وێستگەكە بە توانای تەواوەوە بخرێتەكار".

هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە" بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان گەیشتە 3400 بۆ 3500 مێگاوات، بەم بڕە كارەبایەش توانرا بەتێكڕا 20-21 كاتژمێر كارەبا بدرێت بەهاوڵاتیان".

لە14ی مانگی تەموزی ئەمساڵ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەراسیمێكدا وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردەوە و لەقۆناغی یەكەمدا بەتوانای 150 مێگاوات وێستگەكە كاری كرد. ئەم وێستگەیە جیاوازە لەوێستگەكانی دیكەی كارەبا و بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی كوردستان بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز لە رێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan