کوردستانی
جارێكی دیكە هەوڵی داگیركردنی زەوی جوتیارانی كورد لە خورماتوو دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چەند عەرەبێكی هاوردە بە پشتیوانی هێزێكی سەربازی لە سنوری خورماتوو، ویستیان زەوی كوردەكان داگیر بكەن، بەڵام كوردەكان بەرەنگاریان بوونەوە و بە گەیشتنی دوو پەرلەمانتاریش بەشێوەیەكی كاتی كێشەكە چارەسەر كرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری خورماتوو بە پشتیوانی هێزێكی سەربازی ژمارەیەك عەرەبی هاوردە هێنراونەتە گوندەكانی كولێ تەپە و ئەبو سەباح لەو سنورە و خێوەتیان هەڵداوە، بە نیازبوون جارێكی تر دەست بە سەر زەوی و زاری هاوڵاتیاندا بگرن، بەڵام خەڵكی گوندەكانی ئەو سنوورە رێگرییان لە گەڕانەوەی ئەو عەرەبە هاوردانە كردووە و بەرەنگاری هێزە سەربازییەكە بوونەتەوە و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.
پاشان بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە،هەردوو پەرلەمانتار جەمال شكور و مەریوان نادر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گەیشتنە گوندەكانی جەمبوور یەك و جەمبوور دوو لە هەفتەغار و قولی تەپە، دواتر هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەڵێنیان بە هەردوو پەرلەمانتاران دا ناوچەكە لە عەرەبە هاوردەكان چۆڵ بكەن تا ئەو كاتەی كێشەكە بە یاسا چارەسەر دەكرێت، ژمارەیەك هاوڵاتی كوردیش كە دەستگیركرابوون ئازاد بكرێن.
س.ج