کوردستانی

سێ رۆژە ئاگر لە چیای شەمێران كەوتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ رۆژە ئاگر لە چیای شەمێران كەوتووەتەوە
مەودا میدیا-

پاش سێ رۆژ لە كەوتنەوەی ئاگر لە سنوری چیای شەمێران، بە بڕیاری بریكاری وەزارەتی ناوخۆ چەند تێمێك بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە رەوانە كران.

سێ رۆژە ئاگر لەسنووری چیای شەمێران لە دەربەندیخان كەوتۆتەوە و هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی بەردەوامە ، ئاگرەكە زیانێكی زۆری بە پوش و پاوانی ناوچەكە گەیاندووە و بەیانی ئەمڕۆش بە بڕیاری بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان تیمێكی تایبەت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی رەوانە كراوە.

لەلایەكی دیكەوە، تیمی فڕۆكەوانی بەشداری كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە دەكەن و سەرجەم تیمەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی شەمێران بەشداری كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan