کوردستانی
راستیی رووداوی هەوڵی كوشتنی بەرپرسێكی كورد لە خورماتوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە كە هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسێكی كورد دراوە لە كەركوك، بەپێی زانیارییەكان لەكاتی گرژییەكەی خورماتوو لەنێوان كورد و ژمارەیەك عەرەبی هاوردەدا ئەو رووداوە روویداوە و ناوبراو هیچ زیانێكی جەستەیی بەرنەكەوتووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەك بۆ مەودا میدیا، ژمارەیەك لە دانیشتووانی عەرەبی خورماتوو هێرشیانكردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسی مەڵبەندی 16ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڵام ناوبراو بە سەلامەتی لە هێرشەكە رزگاری بووە".
ئەو رووداوەش پاش ئەوە بووە، كە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی ئاب نزیكەی 15 خێزانی عەرەبی هاوردە بە نیازی نیشتەجێبوون چوونە گوندێكی نێوان داقووق و خورماتوو، بەڵام دانیشتووانی گوندەكە كە كوردن رووبەڕوویان بوونەوە و شەڕ دروستبوو پاشان بە هەوڵی دوو پەرلەمانتاری كورد كێشەكە چارەسەركرا و ئەو چەند كەسەش كە دەستگیركرابوون و كورد بوون ئازادكراون.
سەرچاوەكە بە مەودای وت" مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی كە بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی ناوچەكە چووبووە شوێنی شەڕەكە، لەوێ ئەویش كەوتە بەر هێرشی عەرەبە هاوردەكان و ژمارەیەك عەرەبی ناوچەكە، بەڵام بە سەلامەتی دەرچووە و تەنیا زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە".
هەر لەوبارەیەوە بەپێی راگەیەندراوێكی مەڵبەندی 16ی یەكێتی" مەلا كەریم، كە ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتییە لە هەوڵێكی تیرۆر رزگاری بووە، باری تەندروستی مەلا كەریم باش نەبووەو لەنێوان كەركوك و خورماتوودا كەتوونەتە ناو بازگەی عەرەبە عەشایەرەكانەوەو هەوڵی كوشتنیان داون كاتێك زانیویانە بەرپرسێكی كوردە و بۆ پشتیوانیی مەیدانیی كوردی ناوچەكە رۆیشتووە".
س.ج