جیهانی
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی تەقینەوەکەی بەیرووتەوە هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێی بەیرووتی پاتیەختی لوبنان هاتەدەنگ رایدەگەیەنێت رووداوەکەی بەیروت لە هێرش دەچێت نەک تەقینەوەی ئاسایی، ئاماژەی بەوەشکرد لەکاتی سەیکردنی ڤیدیۆکاندا هەستی بە هێرشکردن بە بۆمب کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە کۆشکی سپی راگەیاند "لەگەڵ هەندێک ژەنەراڵی سەربازی قسەی کردووە و سەیری تۆمارە ڤیدیۆییەکانی تەقینەوەکانی بەیرووتییان کردووەتەوە، بەڵام ئەوەی دەردەکەوێت لە هێرشێک دەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی دەردەکەوێت وەک تەقینەوەیەکی گەورە وایە من چاوم بە هەندێک ژەنەراڵی گەورە کەوت، وا دیار بوو تەقینەوەکە هەروا بە ئاسانی جۆرێکی تەقینەوەی ناو کارگەکان نەبووە لەکاتی کارکردن و دروستکردنی بەرهەمدا ئەمە وەک شتێکی دیکە وابوو، کاتێک سەیری تۆمارە ڤیدیۆییەکانم کرد ئەوەی من بینیم وەک جۆرێک لە هێرشکردن بە بۆمب دەردەکەوت".
جێگای ئاماژەیە، ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەکی بەهێز بەیرووتی پایتەختی لوبنانی هەژاند و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بوونە قوربانی، هەروەها تەقینەوەکە بە جۆرێک بوو کاریگەری لەسەر تەواوی بەیروت کرد و وێرانی کرد.
س.س