عیراقی
بەربەست لەبەردەم ئەو کاتەی دروست دەبێت کە مستەفا کازمی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی 31ی تەموزی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عیراق دیاریکرد و بڕیاریدا لە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی لەبەردەم ئەو کاتەدایە کە مستەفا کازمی دیاریکردووە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێک لە کارنامەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ئەوەبوو کە لەدوای ساڵێک لە پێکهێنانی حکومەتەکەی هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کازمی 6ی حوزەیرانی 2021ی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو کاتە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە گونجاو نییە، چونکە کۆمەڵێک بەربەستی یاسایی لەبەردەمیدایە ئەوانیش ئەوەیە، تاوەکو ئێستا یاسای هەڵبژاردنەکان تەواو نەبووە و پێویستە یاساکە تەواو بکرێت و لە پەرلەمانی عیراق دەنگی لەسەر بدرێت، هەروەها یاسای دادگای ئیتیحادی دەبێت هەموار بکرێتەوە، هاوکات دۆخی دارایی و ئابووری عیراق باش نییە و ئایا حکومەت ئەو پارەیەی لەبەردەست دەبێت هەڵبژاردنی پێ ئەنجام بدات".
ئەوەشی خستەڕوو "6ی حوزەیران کاتێکی نادروستە، چونکە پلەکانی گەرما بەرزن و زۆربەی خەڵک بەشدار نابن، هەروەها کاتی تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەیە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتی "هەموو ئەو هۆکارانە وادەکەن کە لەوەناچێت لە 6ی حوزەیران هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بەڵکو دەکەوێتە کاتێکی دیکەوە، هەروەها دەبێت زۆرینەی لایەن سیاسییەکان کۆکبن لەسەر ئەو کاتە، چونکە هەردوو یاساکە پێویستی بە دەنگ هەیە لە پەرلەمان ئەگەر لایەنەکان کۆک نەبن یاساکان تێناپەڕن".
لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ئەو پرسەوە شیروان میرزا ئاشکرای کرد "ئەگەر هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆکی پەرلەمانی عیراق داوای دانیشتینێکی نائاسایی پەرلەمان بکات بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسە".
س.س