جیهانی
حوسییەكان بە درۆن هێرش دەكەنە سەر سعودیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سەركۆ جەمال
هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسییەكان بە سەركردایەتی سعودیە، رایگەیاند "درۆن" ێكی بۆمبڕێژكراوی حوسییەكانیان تێكشكاندووە كە بەرەو سعودیەیان ناردووە.
عەمید روكن توركی ئەلمالكی ، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسیەكان رایگەیاند " میلیشیا حوسییەكان بەردەوامن لە پێشێلكردنی رێككەوتنی ستۆكهۆڵم، لە شاری حەدیدە ئاگربەستیان شكاندووە ، درۆنێكی بۆمبڕێژكراوییان ئامادەكردووە و رەوانەی ئاسمانی سعودیەیان كردووە، بەڵام لەلایەن بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانیەكەوە تێكشكێندراوە ".
وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسیەكان وتی " حوسییەكان پارێزگای حەدیدەیان كردووەتە شوێنی كردەوە دوژمنكارەكانیان وەك هەڵدانی موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هەروەها بەلەمی بۆمبڕێژكراو، كە ئەوەش هەڕەشەی جدییە بۆ ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی و تێكشكاندنی هەوڵە سیاسییەكانە بۆ ئاشتەوایی ".
ئەلمالكی وتیشی " فەرماندەییی هاوبەشی هاوپەیمانی عەرەبی دژ بە حوسییەكان هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ شكستپێهێنانی كارە دوژمنكارییەكانی حوسییەكان، هەروەها لە رێگەی دیپلۆماسیەوە بەردەوام دەبین لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی گشتی بۆ یەمەن" .