جیهانی
توركیا لە یەك رۆژدا 33 جار ئاسمانی یۆنانی بەزاندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا – سازگار ئەحمەد
چەند سەرچاوەیەكی سەربازی یۆنان رایانگەیاند ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە یەك رۆژدا دەیان جار ئاسمانی یۆنانیان بەزاندووە، بەزاندنی سنووری ئاسمانی یۆنان لەلایەن توركیاوە لەچوارچێوەی زیاتربوونی گرژییەكانیاندایە لەسەر ئاوەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.
لەوبارەیەوە بەپێی چەند سەرچاوەیەك، كە قسەیان بۆ رۆژنامەی "كاسیمیرینی" یۆنانی كردووە ، هەشت فڕۆكەی جەنگی توركیا بەسەر چەند دوورگەیەكی یۆنانیدا لە دەریای ئیجە سوراِونەتەوە ".
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستووەتەڕوو " فڕۆكە توركییەكان شەشیان لە جۆری ئێف 16 و دوانیان لە جۆری سی ئێن 235 بوون ، لەیەك رۆژدا 33 جار ئاسمانی یۆنانیان بەزاندووە ".
بەوتەی ئەو سەرچاوانە ، دەسەڵاتدارانی یۆنان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان توانیویانە ئەو فڕۆكە توركییانە ناچار بكەن ئاسمانی وڵاتەكە جێبهێلێن ".