کوردستانی
سلێمانی.. لە ماوەی مانگێکدا 64 شوێن داخراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی مانگی رابردووی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی (64) شوێنیان داخستووه و زیاتر له (47) تۆن خۆراك و ماده‌ی ماوهبهسهرچووشیان له‌ناوبردوه.

به‌پێی ئاماری مانگانه‌ی كاروچالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی، كه‌له به‌رواری 1-7 تا 31-7-2020 لیژنه‌كان پێنج هه‌زار و (226) سه‌ردانییان بۆ دوكان و بازارِ و شوێنه گشتییه‌كان كردوه و پشكنینیان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه ئه‌نجام داوه كه هاوڵاتییان رۆژانه به‌كاری ده‌هێنن، له مانگی رابردودا لیژنه‌كان له (356) شوێن سه‌رپێچییان تۆماركردووه، هه‌روه‌ها 306 شوێنی كاركردن ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبهرِوی رێكاره یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی ته‌ندروستی (64) شوێنیان داخستوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبون له‌سه‌رپێچیكردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (72) شوێنیشیان روبهرِوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كان له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بهبرِی (47) تۆن (858) كیلۆگرام كاڵاوشمهكی جۆراوجۆر و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوی له‌ناوبردوه، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه له (11) ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
به‌پێی رێنماییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌رشوێنێك پابه‌ندی مه‌رج ورێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرنا نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، له حاڵه‌تی دووباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی شوێنه‌كه داده‌خرێت و به‌هۆی به‌رده‌وامبونیشی له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه روبهرِوی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
س.س