کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان بێدەنگە لە بەرانبەر دابەش نەکردنی مووچەی فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچە و پەرلەمانی کوردستانیش بێدەنگە لە بەرانبەر دابەش نەکردنی مووچە.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بە مەودا میدیای وت "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و هیچ بڕیارێکیش نەدراوە بۆ کۆبوونەوە".
س.س