جیهانی

پنتاگۆن توركیا بە ئەنجامدانی پێشێلكاری لە سوریا تۆمەتبار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پنتاگۆن توركیا بە ئەنجامدانی پێشێلكاری لە سوریا تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا- "پنتاگون" ئاماژەی بەوەداوە " توركیا هێشتا    رێڕەوێكە بۆ گواستنەوەی چەكدارانی داعش، جەختیشی لەوە كردووەتەوە  توركیا و چەكدارانی لایەنگری لە سوریا بەردەوامن لە پێشلكارییەكانیان لە عەفرین و ئاوی خواردنەوەیان لە خەڵك بڕیوە".

لە راپۆرتی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2020ی پنتاگۆن (1ی نیسان بۆ 30ی حوزەیران) دا هاتووە " توركیا هێشتا  وەك رێڕەوێكی گواستنەوەی چەكدارانی داعش بەكاردێت، هەروەك سەركردایەتی ئەوروپاش جەختیان لەوە كردووەتەوە كە توركیا ناوەندی سەرەكیی ئاسانكارییە بۆ داعش ".

هەر بەپێی ئەو راپۆرتە " هاوپەیمانانی رۆژئاوا ساڵانە رەخنەی ئەوە دەگرن كە چەكدارە بیانییەكان لە توركیاوە دەچنە سوریا ، واتە ئەو شتەی بووەتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەكە، هەرچەند داعش ناوچەیەكی لەژێر دەسەڵات نەماوە، بەڵام هێشتا لە ناوچەكە چالاكە، هێرشەكانی داعش لە نیسانەوە تا كۆتایی مانگی رەمەزان زیاتر بووەتەوە و  كۆرۆنایان وەك هەل قۆستووەتەوە تا هێرشێكی زیاتر ئەنجام بدەن، هەرچەند بە ئەگەری زۆر توانای هێرشی گەورەیان نەماوە و ناتوانن لە دەرەوەی عیراق و سوریا چالاكی ئەنجام بدەن".

راپۆرتەكەی پنتاگۆن ئاماژە بە نیگەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەكات لە بابەتی پێشلكارییەكانی چەكدارانی لایەنگری توركیا لە سوریا، لەوانە" زیندانیكردنی دەرەوەی یاسا، دەستبەسەردا گرتنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان و نیشتەجێی كردنی كەسانی بیانی لەناو ئەو موڵكانەدا و گرتنەوەی بەمەبەستی ئاو بەسەر نیو ملیۆن هاوڵاتی سڤیل و گواستنەوەی زۆرەملێی هاوڵاتیانی سوریا بۆ توركیا".
سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستانیش لە راپۆرتەكەدا هاتووە " بێڕێزی بە مەزارگەكانی ئێزدیان، رفاندنی ژنان و تاڵان و وێرانكردنی خانووی هاوڵاتیان و ئاسەوارە كۆنەكان، لەو پێشلكارییانەن لە عەفرین لەلایەن چەكدارانی سەربە توركیاوە ئەنجامدەرێت ".

لە كۆتایی راپۆرتەكەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە " بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانە دەكرێت كە لەسەر توركیایە و بۆ لێكۆڵینەوەی ڕوون و پشتڕاستكراو فشار دەخاتە سەر توركیا و پێویستە بەرپرسانی و بكەرانی وەڵامدەر بن ".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب